ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش بەدەستی مێردەکەی بەچەقۆ کوژرا
رەوەز
٥ی ئازاری ٢٠٢٥
دلسۆز مستەفا، ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش و خەڵکی تل ڤەسەبی شنگال، لە ماڵەکەی خۆی بەدەستی مێردەکەی بەچەقۆ کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەم ژنە، کە منداڵێکی تەمەن 3ساڵی هەیە، لە ئەنجامی لێدانی بە چەقۆ گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کە بکوژەکە هەوڵی داوە ئاسەواری تاوانەکە بشارێتەوە و دواتر هەڵهاتووە.
لە ئێستادا گەڕان و پشکنین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە بەردەوامە و چەند شوێنێکیان گەمارۆ داوە.
شایەنی باسە، قوربانییەکە یەکێک بووە لەو ژنانەی کە لە کارەساتی شنگال و لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاری بووە و پاش ماوەیەک گەرابووەوە شنگال.