نەوتی عیراق: هەناردەی نەوت لە شوباتدا 99 ملیۆن و 872 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عیراق 99 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە كە لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستان بووە .
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەپێی ئامار و داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ ، كۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی شوباتدا ، گەیشتوەتە 99 ملیۆن و 872 هەزار و 220 بەرمیل و داهاتەكەی زیاتر بووە لە 6 ملیار و 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار.
هەروەها رونكراوەتەوە ، لە كۆی گشتی هەناردەی نەوتی عیراق لە مانگی شوباتدا ، 93 ملیۆن و 349 هەزار و 840 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەراست و باشوری عیراقەوە هەناردەكراوە و 5 ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیلیش لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە رێی بەندەری جەیهانی توركی هەناردەكراوەو بڕی هەناردەش لە كیڵگەی گیارەوە 971 هەزار و 130بەرمیل نەوت بووە .

