کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم دەبێت و باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆسەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە کانى رۆژهەڵاتى شارەکە و دەستپێکردنى بارینى نمەباران لەو ناوچانە بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى پێشبینى باران بارین زۆر لاوازە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان دەبێتەوە بە نیمچەهەور و پەڵەهەور.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و سبەینێش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 2 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى

سۆران: 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى