لەم هەفتەیەدا هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەشدەکرێت
راهۆز
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
راهۆز
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە د.دیار محەمەد سدیق و عەلی محەمەد دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بۆ دوو پۆستی جیاواز لە یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق.
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەریەک لە د.دیار محەمەد سدیق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق و عەلی محەمەد، وەک ئەندامی نوێی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق کرد.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، "هیوادارم هەردوو بەڕێز لە ئەرکەکانی خۆیاندا سەرکەوتووبن و هاوکار و یارمەتیدەربن لە پێشخستنی تۆپی باسکەی عیراق و کوردستان و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت".
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عیراق 99 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە كە لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستان بووە .
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەپێی ئامار و داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ ، كۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی شوباتدا ، گەیشتوەتە 99 ملیۆن و 872 هەزار و 220 بەرمیل و داهاتەكەی زیاتر بووە لە 6 ملیار و 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار.
هەروەها رونكراوەتەوە ، لە كۆی گشتی هەناردەی نەوتی عیراق لە مانگی شوباتدا ، 93 ملیۆن و 349 هەزار و 840 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەراست و باشوری عیراقەوە هەناردەكراوە و 5 ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیلیش لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە رێی بەندەری جەیهانی توركی هەناردەكراوەو بڕی هەناردەش لە كیڵگەی گیارەوە 971 هەزار و 130بەرمیل نەوت بووە .

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەبەست سەردار بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، " زۆر بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی میدیاکار و کامێرامان (مەبەست سەردار)م بیست، کۆچی دوایی ئەم گەنجە بەهرەمەندەی سلێمانی خەمێکی گەورەی لەدڵمدا جێهێشت".
دەقی پەیامەکە
زۆر بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی میدیاکار و کامێرامان (مەبەست سەردار)م بیست.
کۆچی دوایی ئەم گەنجە بەهرەمەندەی سلێمانی خەمێکی گەورەی لەدڵمدا جێهێشت بەتایبەت کەلە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانیدا و پڕ ووزە و دڵسۆز و پەرۆشی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بووە.
پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێ و هاوپیشەکانی و هەموو میدیاکارانی شاری سلێمانی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد