فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئەندامێکی باڵای حیزبوڵایان لە لوبنان کردە ئامانج
رەوەز
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی تایر لە باشووری لوبنان، سەرکردەیەکی دیار لە هێزی ڕەدوانی سەربە حیزبوڵڵا کوژرا.
ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند: “ فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆسەر ناوچەی رەشکانانیە لە لوبنان ئەندامێکی باڵای هێزی رەدوانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوشت".
سەرەڕای ئەوەی لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 بە نێوەندگیری ئەمریکا حیزبوڵا و ئیسرائیل گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر چەند ناوچەیەکی لوبنان و بە ئامانج گرتنی ئەندامانی حیزبوڵا.