کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران دەست پێ دەکات
هەساو ئەمیر
٣ی ئازاری ٢٠٢٥
کەشناسی پێشبینی نوێی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان تەنکەهەوری بەرز دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، بەڵام سبەینێش بە گشتی 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین بە گشتی عیراق و بە پچڕ پچڕی هەرێم دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى