کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەگشتیی کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى