بەهۆی زریانی "گارنس" ەوە چوار كەس لە فەرەنسا گیانیان لەدەستدا
شنیار
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
بەهۆی زریانی "گارنس"ەوە، چوار كەس لە فەرەنسا گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لە رۆژی هەینیەوە زریانی بەهێزی "گارنس" رووی لە دورگەی لارینیۆنی فەرەنسا كردووە و بەهۆیەوە خێرایی با بۆ 155 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی زریانەكە و ئەو رووداوانەی روویانداوە، تا ئێستا 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 953 كەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لە ناوەندەكانی داڵدەداندا ماونەتەوە.
هەروەها بەهۆی زریانەكەوە 160 هەزار خێزان بێ كارەبا و 310 هەزار ماڵیش بێ ئاو بوون .