زانیاری نوێ لەبارەی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە سنوری ئامێدی
زاهیر
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن پەكەكەوە، توركیا هەندێك ناوچەی سنوری ئامێدی بۆردومان كرد و شەڕ و پێكدادانیش لە نێوان سوپای توركیا و گەریلادا دروست بووە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند: دوو رۆژە شەڕ و پێكدادان لە سنورەكانی ناحیەی دێرەلەوك لە نێوان گەریلا و سوپای توركیا بەردەوامە و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتەش چەند ناوچەیەكیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان كردوە.
شەڕ و پێكدادانەكانی دێرەلوك تا درەنگانی شەوی رابردو بەردەوام بوە و تا ئێستا زیانی شەڕەكە و بۆردومانەكانی توركیا دەرنەكەوتوە.
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا لە كاتێكدایە رۆژی شەممە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە وەك وەڵامێك بۆ پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئاگربەستی یەك لایەنەی راگەیاند.