بۆلیڤیا...76 کەس لە روداوێکی هاتوچۆدا بوونە قوربانی
رەوەز
١ی ئازاری ٢٠٢٥
بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە بۆلیڤیا 37کەس گیانیان لەدەستدا و 39کەسیش برینداربوون.
پۆلیس و دەسەڵاتدارانی وڵاتی بۆلیڤیا رایانگەیاندوە، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە کە لە نێوان دوو پاسدا لە ناوچەی پۆتۆسی رۆژئاوای بۆلیڤیا رویداوە، 37 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش لە سەرنشینانی هەردولا برینداربوون.
روداوەکە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 7ـی بەیانی بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لەسەر رێگای نێوان شارەکانی ئویونی و کۆلچانی رویداوە، کاتێک یەکێک لە پاسەکان چووەتە سەر هێڵی بەرامبەر و خۆی بەویتردا کێشاوە.
ناوچەکە شوێنێکی گەشتیارییە و گەورەترین تەختی خوێیە لە جیهاندا کە زیاتر لە 10 هەزار کم چوارگۆشەیە (3900 میل چوارگۆشە).
وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی ئەوشارە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "لە ئەنجامی ئەم روداوە کوشندەیە 39 کەس بریندار بووە و 37 کەسیش گیانیان لەدەستداوە."