شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو شاخەوانانەی کە لە شاخەکانی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا، بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا، خاتوو شاناز رایگەیاند: "بەبیستنی هەواڵی مەرگی ناوادەی (شەهلا رەحمانی، رووناک دانشمەند، عومر عەبدوڵڵاهی، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەد نەژاد و یاسا سادقی)، زۆر غەمباربووم."

هەروەها خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم شاخەوانانە لەئاکامى کەوتنە ژێر رەنووە بەفرەوە لەشاخێکى سەر بە بانە لەرۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان سپاردووە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی: "خواى گەورە لەکۆچکردووان خۆش بێت، وجێگەیان بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت."

شایانی باسە شەش شاخەوان لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە شاخەکانی ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رەنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا.