نرخی کارەبای موەلیدە لە شاری هەولێر دیاریکرا
رەوەز
١ی ئازاری ٢٠٢٥
نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناو شاری هەولێر لە نێوان 14 هەزار و 500 بۆ 22 هەزار و 500 دیناردایە.
لیژنەی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، تێکڕا کارکردنی موەلیدە ئەهلییەكان و دابینكردنی كارەبای رۆژانە بۆ مانگی 2ـی 2025 لە 14 كاتژمێر پێكهاتووە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە بە 43.5 دینار دیاریکراوە.
ئەوەش هاتووە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناوشاری هەولێر، لە نێوان 14.500 دینار بۆ 22.500 دینارە، هەروەها نرخی كارەبای موەلیدە لە ناوبازاڕی شاری هەولێر لە نێوان پێنج هەزار دینار بۆ 13هەزار هەزار دینار و نرخی ئەمپێر/ کاتژمێر 45دینار دیاریكراوە.
لیژنەی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحییە و گوندەکان، لە نێوان 11 هەزار و 750 دینار بۆ20 هەزار دینار دیاریكراوە.