ئەنجومەنی راژەی گشتی حکومەتی هەرێم 500 پلەی دامەزراندنی بە گرێبەست بۆ هەڵەبجە راگەیاند
رەوەز
١ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەمڕۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی نوێی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە وێنەیەکی دەست کوردسات نیوز کەوتووە، لیستەکە ناوی 500 فەرمانبەری گرێبەستی لەخۆگرتووە کە بەسەر فەرمانگە و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا دابەش دەکرێن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و پێشخستنی خزمەتگوزاریەکان لە پارێزگای هەڵەبجە.
شایانی باسە ناوی فەرمانبەرە گرێبەستەکان لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی بڵاوکراوەتەوە و دەتوانن سەردانی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر. https://www.facebook.com/share/p/12AG9eXKACB/