سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، كۆبونەوەی ئەمریكا و روسیا لە سعودیە بۆ ئەوان سوپرایز بووە لە میدیاكانەوە گوێبیستی بوون.

ڤلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە توركیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار ئەو وڵاتە كۆبوەوە و تاوتوێی جەنگی ئۆكراینیان كرد.

زیلینسكی رایگەیاند، كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و روسیا لە ریازی پایتەختی سعودیە بۆ ئەوان سوپرایز بووە و ئەوانیش لە میدیاكانەوە ئەو بابەتەیان بیستووە.

دەشڵێت، توركیا هەوڵی زۆریداوە بۆ ئازادكردنی سەربازە دیلەكان لە روسیا و گرنگی بە یەكپارچەیی خاكی ئۆكراین داوە.

هاوكات، سەرۆكی توركیاش وتی، وڵاتەكەیان شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ میوانداری ئەگەری هەرچەشنە كۆبوونەوەیەك لە نێوان روسیا و ئۆكراین و ئەمریكا و پشتیوانی تەواوی دانوستان دەكەن و پێویستە جەنگ  و كوژرانی خەڵك كۆتایی پێبێت.