وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و روسیا لە سعودیە كۆبوونەوە
ئاکام
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، كۆبونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سعودیە ئەرێنی بووە و زەمینەسازی بووە بۆ كۆبونەوەی ترەمپ و پوتن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لە سعودیە رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەفدی ئەمەریكی باسیان لە چالاككردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن كردووە، هاوكات باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ ئەمریكا و رێگەكانی گەیشتن بە چارەسەری كێشەی ئۆكراین كردوە، هەروەها رێككەوتن بۆ زەمینەسازیی بۆ كۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ.
وتیشی، كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بووە و لایەنی ئەمریكا تێگەیشتنێكی باشتری بۆ هەڵوێستەكانی روسیا هەیە.
لە بەرانبەردا مارك رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش رایگەیاند، هەردولا رێككەوتن بەرژەوەندی یەكتری لەبەر چاوبگرن و دووپاتیانكردەوە لەوەی پێویستە باڵیۆزخانەكانیان لە وڵاتی یەكدی بكەنەوە بۆ ئەوەی دیپلۆماسی سەربگرێت.