مەکسیک هەڕەشە لە کۆمپانیای گۆگڵ دەکات
رەوەز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
مەکسیک دوێنێ دوشەممە رایگەیاند کە چاوەڕوانی وەڵامی نوێی کۆمپانیای ئەمریکی گووگڵ دەکات سەبارەت بەو داواکارییەی پێشکەشی کردبوو بۆ گەڕاندنەوەی ناوەکەی لە ماپەکەیدا کە بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپ ەوە لە کەنداوی مەکسیکەوە گۆڕی بۆ کەنداوی ئەمریکا.
کلاودیا شەینبام سەرۆکی مەکسیک نامەیەکی کریس تۆرنەری جێگری سەرۆکی کۆمپانیای گووگڵ بۆ کاروباری حکومەت و سیاسەتی گشتی بۆ حکومەتی مەکسیک بڵاوکردەوە.
لە نامەکەدا هاتووە، گووگڵ سیاسەتی خۆی دەگۆڕێت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گۆڕینی ناوی کەنداوەکەی بۆ کەنداوی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەینبام لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕێی وەڵامی گووگڵ دەکەین، ئەگەر وەڵام نەداتەوە، دەچینە بەردەم دادگا.
لە ئێستادا کەنداوەکە لە نەخشەی گووگڵدا وەک "کەنداوەکانی ئەمریکا" دەردەکەوێت. تۆرنەر لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە ناوی "کەنداوەکانی ئەمریکا" بەکاردەهێنێت وەک درێژەدان بە "سیاسەتی نەخشەسازی کۆن" ئەمەش بەتەواوی دژ بە سیاسەتی پشت بەستنە بە راستیە مێژووییەکان.

کۆمپانیای گۆگڵ پێشتر رایگەیاندبو کە لە ئەپڵیکەیشنی نەخەشەکانیاندا، ناوی "کەنداوی مەکسیک" بۆ "كەنداوی ئەمریکا" دەگۆڕێت، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی ئەو فەرمانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە ئیمزای کردبوو.