سێ یاسا مشتومڕاوییەكە و هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراق لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوكرانەوە و جێبەجێ دەكرێن.

دوای ئەوەی د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق ئیمزای كرد لەسەر دەرچواندنی یاساكانی گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی، ئەمڕۆ لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكرانەوە و دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەروەها هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ ژمارە 13ی ساڵی 2023 لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكرایەوە، بەشێكی هەموارەكە تایبەت بوو بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەپێی هەموارەكە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ دەبێت، هەروەها داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەخرێتە خەزێنەی گشتی عیراق.