دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی هەشت تۆمەتباری بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان و بە بڕیاری داواكاری گشتی، هەشت تۆمەتباری خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركرد.

راشیگەیاند، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەكانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوكردوەتەوە و كاریگەری نەرێنییان لەسەر تاك و خێزان هەبووە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەسەر داوای هاووڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها كۆمەڵاتییەكان، ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران و رووبەڕوی یاسا كرانەوە.