وەفدی ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا گەیشتە سلێمانی
محەمەد رزگار
١٧ی شوباتی ٢٠٢٥
وەفدی ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا گەیشتە سلێمانی و سبەینێ لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدی ئیمڕاڵی كە پێكهاتوون لە سری سورەییا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و كاسكین بایندر، هاوسەرۆكی گشتی دەبەپە و ئەندامانی فەرمانگەی یاسایی و وتەبێژی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەم پارتی گەیشتنە شاری سلێمانی، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.
وەفدەكە سبەینێ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی"پەكەكە" و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.
وەفدی ئیمراڵی لە 28ی 12ی 2024 لە زیندانی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان كرد، دواتر پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە حزبە سیاسییەكانی توركیا، لە ئێستاشدا لە هەرێمی كوردستان ئەو پرسە تاوتوێ دەكەن.