شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئەمڕۆ هۆڵی روناکی دوای نۆژەنکردنەوە لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی کردەوە، بەو پێیەی بەیەکێک لە کۆنترین هۆڵەکانی زانکۆی سلێمانی دادەنرێت و یادگاری زۆری بۆ نەوە یەک لە دوای یەکەکان هەڵگرتوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ستایشی رۆڵی پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانی لە پای پاڵپشتیکردنی پەروەردە و دابینکردنی پێداویستی بۆ زانکۆی سلێمانی.

لە میانەی سەردانەکەدا،  خانمی یەکەمی عیراق کورتەیەک لە دیارترین پڕۆژە زانستییەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی بۆ خرایەڕوو و  گوێی لە روونکردنەوەیەکی وردی خوێندکار و مامۆستایان گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن، جەختیکردەوە لە پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کە دەبنە مایەی پەرەپێدانی ئاستی ئەکادیمی و توێژینەوە لە زانکۆی سلێمانیدا.