كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ لە سنوری سلێمانی 5 بۆ 7 سانیمەتر بەفر ببارێت و لە سەرجەم ناوچەكانیش باران ببارێت.  

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور روو لە هەرێم دەكات و پێشبینی باران بارین و بەفر دەكرێت .

ئاماژە بەوەشكراوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنوری سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێر دەبێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو لە هەولێر نزیكەی سێ ملیم و لە سلێمانی 4 بۆ 8 ملیم دەبێت.

وتیشی، بڕی بەفری پێشبینیكراو لە سنوری  سلێمانی 5 بۆ 7 سانتیمەتر و لە سنوری هەولێر 3 بۆ 5 سانتیمەتر دەبێت و پلەكانی گەرمان بە نزیكەی 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.