بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی ڕێختەر باکوری کوردستانی هەژاند.

ناوەندی کارەسات و قەیرانەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاوی کردووەتەوە، سەعات 02:24ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 4.8 پلە، لە شارۆچکەی یەدیسوی سنووری پارێزگای چەولیگی باکوری کوردستان تۆمارکرا.

ناوەندی کارەسات و قەیرانەکان ئاماژەی بەوەداوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 12 کیلۆمەتری زەوییەوە بووە و هیچ زەرەروزیانێک تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە چەقی بومەلەرزەکە هاتووە: چەقەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی یەدیسوی سنووری پارێزگای چەولیگی باکوری کوردستان.