تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایكبوو لە فۆڕمی بەشەخۆراك دەستپێدەكاتەوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، دەبێت منداڵ كارتی نیشتمانی هەبێت.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی سیستمی ئەلیكترۆنی خۆراك، هەموو كەسێك بە منداڵی تازە لە دایكبووشەوە تۆمار دەكرێت، بەڵام بە مەرجێك خاوەنی كارتی نیشتمانی بێت.

وتیشی، ئەگەر خێزانێك یان كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، فۆڕمی خۆراكەكەی هەڵدەپەسێردرێت تا كارتی نیشتمانی بۆ دروست دەكرێت.

لەبارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی بەشەخۆراكیش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە پارێزگای ناسریە بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك تەواو بووە و سەركەوتنی بە دەستهێناوە، لە بەغدادیش دەستپێكردوە، لە هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاریی دەكرێت بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك.