توركیا قەیومی لە جێگەی هاوسەرۆكی شارەوانی وان دانا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش هاوسەرۆكی شارەوانییەكە لە كارەكەی دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆكی گەورە شارەوانیی وان لە كارەكەی دوورخرایەوە، ئۆزجان باڵچی وەك قەیوم لە جێگەكەی دانرا.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 11ی شوبات، دادگای باڵای تاوانەكانی ئامەد، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی رێكخراوی قەدەغەكراو و بەشداریكردن لە خۆپیشاندان، سزای 3 ساڵ و 9 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند، دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەبەردەم شارەوانی وان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژ بە سزاكەی عەبدوڵا زەیدان بەڕێوەچوو.