هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵمەتێکی چڕی کێوماڵکردن لە زینانە ئەنجامدا و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG, بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زینانە ئەنجامدا.

ئامانج لەم هەڵمەتە پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و رێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە رێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.

ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی تیرۆرستان.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکە ببینن:

https://t.me/Kurdsat_telegram/1867