شەقامێکی سلێمانی بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت
١٤ی شوباتی ٢٠٢٥
بەمەبەستی کارکردن شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكات كە یەکشەممە 16_2_2025، بەمەبەرستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار هەردوو سایدەکە بەربەستدەکرێت (لە فلکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی) بە ئاڕاستەی (تونێلی پێشڕەو) و بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بەربەستدەکرێت بەمەبەستی کارکردن لەو شەقامە.
راشیدەگەیەنێت؛ داواکارین لە هاووڵاتییان شەقامی سەرەکی دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەی شەقامەکە.