ڤیدیۆ.. وەرزشوانێک بە ئاستەم لە هێرشی نەهەنگێک رزگاری دەبێت
هەساو ئەمیر
١٤ی شوباتی ٢٠٢٥
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، وەرزشەوانێک بە ئاستەم لە هێرشی نەهەنگێک رزگاری دەبێت.
روداوەکە لە چیللی رویداوە و وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هێندەی نەماوە نەهەنگەکە قوتی بدات، بەڵام بەهۆی شەپۆلی ئاوەکەوە بەلەمەکەی دەجوڵێت و ناکەوێتە ناو دەمی نەهەنگەکەوە.
ئەدریان سیمانکاس ئەو وەرزشوانەیە کە روداوەکەی بەسەردا هاتووە و باس لەوەدەکات، "وا هەستم کرد دەمرم، پێم وابوو نەهەنگەکە قوتم دەدات".