شارەوانیی سلێمانی پلانێكی نوێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دادەنێت و دەڵێت، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەشی تاسڵوجە تاكو رێگای قەرەداغ تەواو دەكەن.

شارەوانیی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بۆردی ئەندازیاری و تیمی سەرپەرشتیاری شارەوانی و تیمی كۆمپانیای قەیوان لەبارەی پلانێكی نوێ بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە تەواوكردنی شەقامەكە لە پردی تاسڵوجەوە تا شەقامی قەرەداغ بە تەواوی بڕگەكانییەوە و كردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەكە بە رووی هاووڵاتیاندا تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ.

دەشڵێت، بڕیاردراوە بە چڕكردنەوەی كاركردن لە یەكتربڕەكانی تاسڵوجەوە تا سەرچەمی تانجەرۆ و دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی رووناكییەكانی شەقامەكە.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، كۆمپانیای قەیوان بەڵێنیدا بە پێشكەشكردنی پلانێكی چڕ و پڕی كاركردن و تەواوكردنی كارەكان لە ماوەی یاسایی پڕۆژەكەدا.