لە ئەڵمانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بەناو کۆمەڵێک خەڵکدا و 28 کەس بریندار بوون
هەساو ئەمیر
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو خۆپیشاندانی کۆمەڵێک کرێکاردا و بەهۆیەوە 28 کەس برینداربوون.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەی خستووەتە روو، بەهۆی هێرشەکەوە 28 کەس بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە پەنابەرێکی ئەفغانی تەمەن 24 ساڵ بووە و پێشتریش بەهۆی تاوانی دزی و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە، بۆیە گومان لەسەر ئەم هێرشەش هەیە.