کەشناسیی هەرێم وردەکاریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە. دەشڵێت، بەفر ناوەندی شاری سلێمانی و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەكات، پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای هەولێر، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكانی باكورو باكوری رۆژهەلاتی هەرێم بەفر و و كڕێوە دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی هەینی بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت  .

کەشنسی راشیگەیاندووە، سبەی لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین زیاتر دەبێت و تاوەکو كاتەكانی شەو كاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەكە كۆتایی دێت .

کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە و سبەینێش 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3-  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى