قوباد تاڵەبانی لە ئیمارات چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا
محەمەد رزگار
١١ی شوباتی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ئیمارات، لە میانەی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لەگەڵ سەعید محەمەد ئەلتایەر، سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئیمارات(ENOC)و وەفدێکی یاوەری، لەبارەی ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە کەرتەکانی نەوت و گازدا کۆبووەوە و دەرفەتەكانی گواستنەوەیان بۆ كوردستان تاوتوێكرد.
هەر لەو لوتكەیەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەتەر ئەلتایەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی رێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی (RTA)، لە بارەی پرۆژەكانی رێگاوبان و چۆنێتیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات، لە بواری گواستنەوەی گشتی (پاس و ترام) و سوودوەرگرتن لە شارەزایانی وڵاتەكەیان گفتوگۆیان كرد.
