سزای نزیكەی چوار ساڵ زیندانیكردن بەسەر هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی واندا سەپێنرا
رەوەز
١١ی شوباتی ٢٠٢٥
دادگای توركیا سزای سێ ساڵ و 9 مانگ زیندانیكردنی بەسەر هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی واندا سەپاند.
ئەمڕۆ لە دادگای باڵای تاوانەکانی پێنجەمی دیاربەکر دادگاییکردنی عەبدوڵڵا زەێدان هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی وان بەڕێوەچوو تیایدا بەتۆمەتی "هاندانی تیرۆر لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا" سزای سێ ساڵ و 9مانگ زیندانی بەسەر زەیداندا سەپاند.
عەبدوڵڵا زەیدان سەبارەت بەو سزایە وتی: بۆ ئێمە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و هیچی تر.
زەیدان وتیشی: ئەوانەی لە 31ـی ئازاردا نەیانتوانی لە رێگەی دیموکراسییەوە خەڵکی وان بشکێنن، هەوڵەدەن جارێکی تر لە رێگەی دادوەرییەوە ئیهانەی ئیرادەی خەڵکی وان بکەن، ئێمەش لە بەرامبەردا تا کۆتایی بەرگری لە دیموکراسی و دادپەروەری و ئیرادەی گەل دەکەین.
هەشتەمین دانیشتی دادگایكردنی عەبدوڵا زەیدان لە دادگای سزا قورسەكانی ئامەد، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەچوو .
محەمەد ئەمین ئەكتەر پارێزەری دۆسیەكەی عەبدوڵا زەیدان هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی وان رایگەیاند، دادگایكردنەكە دادپەروەرانە نەبووە و پێشَلكارییەكی روونە. وتیشی، دژی ئەو بڕیارە تانە لە بڕیارەكەی دادگا دەدەن.