سوپای روسیا رایگەیاند، لە یەك رۆژدا 142 پێگەی هێزەكانی ئۆكراینی بۆردومان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای روسیا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەناو ئامانجەكاندا ژێرخانی سەربازی فڕۆكەخانەی سەربازیی ئۆكراین بۆردومان كراوە و زیانێكی زۆری پێگەیشتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ئاشكرای دەكات، زیانەكانی سوپای ئۆكراین لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا نزیكەی هەزار و 105 سەرباز كوژراو و بریندار بوون.

لەئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، سێ مووشەكی دروستكراوی ئەمریكا و بۆمبێكی ئاسمانی دروستكراوی فەرەنسی خراونەتە خوارەوە جگە لە تێكشكاندنی 51 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.