پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بۆنی ناخۆش و پیسکردنی ژینگەوە، کارگەیەک و دوو کۆمپانیای سنووری عەربەتمان دا بە دادگا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە، ماوەیەکە بەهۆى ئەو بۆنەی کە لە هەوادا بڵاوبووەتەوە، بووە بەهۆی بێزارکردنی دانیشتووانى سنوورەکانی قەزای هەڵەبجەی تازە، ناحیەکانی عەربەت، زەڕایەن و دەوروبەریان، کە بەهۆیەوە بەگشتى هاوڵاتیان سکاڵایان هەبوو و نیگەران بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە کرا و لە ئەنجامدا توانرا کارگەیەک و دوو کۆمپانیاى سووتەمەنى ڕووبەڕووى دادگا بکەنەوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیایانە کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .