مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریان دا بەربەستی هێزە ئەمنییەکان تێبپەڕێنن و بەرەو بازگەی دێگەڵە بڕۆن.

لە ئێستادا ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە نزیکن لە بازگەی دێگەڵە و هێزە ئەمنییەکان بارهەڵگری گەورەیان بۆ رێگریکردن لە چوونە ناو بازگەکە داناوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، لە دیوی هەولێر بازگەی دێگەڵەشەوە هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە هێزی دیکەی ئەمنی بەرەو بازگەی دێگەڵە بنێردرێن بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی ئەو مامۆستا و موچەخۆرانە بە بازگەکە.