کەشناسیی هەرێم پێشبینیی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، شەختە دروست دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لە کاتەکانى بەیانى زوودا، هەروەها نزمترین پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و بەرزترین پلەکانى گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، سبەی بەشێوەیەکی گشتیی بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم لە خوار 10 پلەی سیلیزییەوە دەبن و لە حاجی ئۆمەرانیش بەرزترین پلەی گەرما -1 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى