ترەمپ: پلانی كۆنكرێتی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراین
کەژان
٩ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئەمریكا راگرتنی شەڕی ئۆكراین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی روسیا تاوتوێ دەكات.
ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆستی ئەمریكی لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن هاوتا روسییەكەی كردووە، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ گفتوگۆ و دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراین.
لەو بارەوە ترەمپ رایگەیاندوە، پێویستە پوتن كۆتایی بەو شەڕەی ئۆكراین بهێنێت، چونكە ئەوانەی لەبەرەكانی جەنگ دەكوژرێن هەموویان گەنجن.
ترەمپ جارێكی دیكە دوپاتیكردوەتەوە كە ئەگەر لە ساڵی 2022 ئەو سەرۆكی ئەمریكا بووایە، ئەو جەنگە كە سێ ساڵە بەردەوامە هەرگیز ڕووی نەدەدا، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە پلانێكی كۆنكرێتی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراین .