هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم رێگاکانی چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕمان بەربەست کرد
هەساو ئەمیر
٨ی شوباتی ٢٠٢٥
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەفر و سەرما و بەستنی رێگاکانەوە، سەرجەم رێگاکانی چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕیان بەربەست کرد.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەھۆی بارینی بەفر و بای بەھێز، رێگاکانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەستوونی و شەختە دروست بووە، بۆیە سەرجەم رێگاکانی چوونە سەر ئەو دوو شاخە بەربەست کراون.
داواش لە شۆفێران دەکەن، روو لەو ناوچانە نەکەن، چونکە رێگە بە ھیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک نادرێت ئەو رێگایانە بەکاربھێنێت.
لەهەمان کاتدا داواش دەکەن، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، شۆفێران رێگای ناوچە شاخاوییەکان بەکارنەھێنن، چونکە لە زۆرینەی ناوچەکان بەفر باریوە و ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.