خانمی یەکەمی عیراق سەردانی کڵێسای مار یوسف دەکات لە شاری سلێمانی
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەدانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بۆ کڵێسای مار یوسف لە شاری سلێمانی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-١٢-٢٠٢٤ سەردانی کڵێسای مار یوسفی لە شاری سلێمانی کرد بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پیرۆزبایی لێکردن و لەوێ لەلایەن قەشەی کڵێسای مار یوسف، قەشە ئەیمەن هورمز پێشوازی لێکرا .
لە میانەی سەردانەکەدا خانمی یەکەم پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسیحییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان کرد و هیوای خواست کە هەموان لە ئارامی و ئاسایشدا بژین.
خانمی یەکەم پێکەوەژیان و پەیوەندیی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عیراق و موسڵمانان و مەسیحییەکانی بەرز نرخاند و بە بایەخەوە باسی لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەموان کرد لە تێپەڕاندنی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە عیراق رووبەڕووی بووەوە.



