دوای روداوێکی تەقەکردن لە سنوری هەولێر کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس، هێزە ئەمنییەکان پێنج تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر، ئاشکرایانکرد، لە رۆژی 30ـی3ـی2026 لە ناحیەی کەورگۆسک بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا رویدا و بووە هۆی کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی تر.

ئاماژەیان بەوەکرد، بە فەرمانی دادوەر پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەست بەسەر 20 پارچە چەکی جۆراوجۆردا گیراوە. هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگا کراوە بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان.