فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات چەمچەماڵ بكرێت بە پایتەختی شەهیدان
کوردسات نیوز
٢ی ئازاری ٢٠٢٢
فراكسیۆنی یەكێتی
"سەلمە فاتیح"سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژە بڕیارێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی شاری چەمچەماڵ بكرێت بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراون.
وتیشی، شاری چەمچەماڵ قوربانی زۆری داوە، بەشێكی زۆری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لە سنوری ئەو شارە نیشتەجێبوون.



