کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە خێزان لە کەرکوک بەرێوەچوو
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
د. عومەر نەجمەددین ڕاگری کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین زنکۆی جیھانی تێیدا بەشدارن.
ڕاگری کۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک ڕاشیگەیاند بابەتی کۆنفرانسەکە بابەتێکی ھەستیارە و پەیوەندی بە چەند لایەنێکی کۆمەڵایەتیەوە ھەیە و ھەوڵێکیشە بۆ نەھێشتنی توندوتیژی خێزانی.



