بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەم هەلومەرجە دژوارەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و دیدگای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە
ساکۆ
٨ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 26ـەمین ساڵیادی کۆچیی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و رووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە
دەقی راگەیەنراوەکە:
26 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و خەباتگێڕ و نووسەری ناوداری گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و رووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە کە یەکێک بوو لە رێنیشاندەرەکانی رێگەی خەباتی نەتەوەیی.
لەم هەلومەرجە دژوارەدا، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و دیدگای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە تاوەکو ببێتە هەوێنی کارکردنی پێکەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان لەپێناو پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


