شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە

"دوێنێ شەو یەک لەو شەوانە بوو کە قەڵەم توانای دەربڕینی هەستەکانمی نەبوو بیست و شەش ساڵ لەمەوبەر و لەو شەوەدا، لە ژوورەکەت لەنەخۆشخانە، داوای قەڵەم و دەفتەرت لێ کردم. بە ڵێنم دا سبەی لەگەڵ چەپکێک گوڵی بەهارا بۆت بێنم ، من لەسەر بەڵێنەکەی خۆم بووم.. بەڵام داخەکەم کە هاتم رۆیشتبوویت.

ئەمشەو ئەگەرچی هەر لە خەیاڵما بوویت، بەڵام دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان و هەورە تریشقە و درۆن ئەیهێنامەوە ئەم سەردەمە، بە تایبەتیش کە ئەمشەو هەموو جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی مژدەی ئاگربەستی شەڕێکی وێرانکەری ئەکرد.

ئەمشەو هەمووان لە دڵەڕاوکێدا بوون، هەمووان هەمان خەم و هەمان ئارەزوویان هەبوو، منیش لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەر کورتە هەواڵێکا ئەم ووت: بیرت ئەکەم ".