بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ئەو ھەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین، ١ - ١١ تا ٣١ - ١٢ - ٢٠٢١ پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بە پلەی یەکەم دەستنیشانکرا لە زۆری بە کارھێنانی ڕێژەی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان.


راشیگەیاندووە، وەک ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردووە خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاستی ھۆشیاری تاک و خەمخۆری تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینە لە پارێزگای سلێمانی.


تەندروستی سلێمانی ئاژەی بەوەشکردووە، لای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم ھاوڵاتیان و بەتایبەت سنوری بەڕێوبەرایەتییەکەی دەکات ھیوا خوازە ھاوڵاتیان پارێزراو تەندروست باشبن و بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاکسین تا ھەوڵبدەین کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرھەم بھێنین و ھەمووان پارێزراو بین لە نیشانە و ھۆکار و دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.