بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە تا ئێستا لە ڕوداوی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێران لە حەسەکە، ٣٣٢ کەس کوژراون، کە ٢٤٦یان داعش بوون و ٧٩ کەسیشیان لە ھێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پاسەوانی گرتوخانەکە بوون لەگەڵ حەوت ھاوڵاتی مەدەنیش.


ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدەش) لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی گرتووخانەی غوێران کۆتایی ھاتووە و سەرجەم تیرۆریستانی داعش خۆیان رادەستکردوە.