رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە، بەپێی كارنامەكەش دانیشتنەكە لە یەك تەوەر پێكهاتووە كە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق.

رۆژی 29ی ئاداری رابردوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد دوای كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بڕیاریانداوە رۆژی 11ی نیسان بۆهەڵبژاردنی سەرۆكا كۆماری عیراق دیاری بكرێت