وەزیری تەندروستی: رۆژانە دەیان حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە ھەرێم پشت راست دەکرێتەوە
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"د.سامان بەرزنجی" رایگەیاند، لە رێگەی تاقیگەکانی ناوەندی تەندروستی گشتی بەردەوامن لە جیاکردنەوە و دەستنیشان کردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم، کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە. وتیشی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشان کردنی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن" دابین کراوە و رۆژانە دەیان حاڵەتی توشبوون بەو جۆرە نوێیە لە ھەرێمی کوردستان پشت راست دەکرێتەوە.


