مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە :
ڕۆڵی ئێوە وەک خزمانی کاکەیی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و گشت کایەکانی کۆمەڵی کوردەواریدا ھەمیشە پێشەنگ بووە، لە قوربانیدان و لە خزمەتکردنیشدا ، ئێمەش وەک یەکێتیی لەم بۆنەیەدا و ھەمیشە پشتیوانی لە داواکاری و مافەکانتان دەکەین لە دەربڕینی سروتە ئایینی و تایبەتیەکانتان کە بەشێکە لە ھەمەڕەنگی کوردەوارییەکەمان .
جارێکی تر ھەموو رۆژێکتان ھەر خۆشی و کامەرانی بێت.



