ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە لە قۆناغی کۆتایدایە
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"کاوە عەلی" جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم لەمپەر لە بەردەم ئەو سەردانەی وەفدی ھەڵەبجە دروست دەکات، ھاوکات قەیرانە سیاسیەکانی نیوان ھەرێم و بەغداد کاریگەری خراپی لەسەر ھەڵەبجە ھەبووە.
جەختی لەوەشکردەوە، ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و تەواوکردنی لە قۆناغی کۆتاییدایە چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە لە وەقایعی عێراق بڵاوبکرێتەوە.



